هەوادارێکی فەلەستین، دەچێتە گۆڕەپانی پێشبڕکێ فیناڵی جامی جیهانی کریکێت
(0) /
زایەڵە ـــ هەوادارێکی فەلەستین ڕۆژی یەکشەممە لە کاتی یاری فیناڵی جامی جیهانی کریکێتی هێند، چووە نێۆ گۆڕەپانی یاریگای گەورەی 132000 هەزار کەسی شاری "ئەحمەد ئاباد" .
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "تایمز ئیسرائیل" ئەو بەرهەڵستە دژە ئیسرائیلە بە کراسێکەوە کە لەسەری نووسرابوو "بوردۆمانی فەلەستین ڕابگرن" و "فەلەستین ئازاد بکەن" چووە نێۆ گۆڕەپانی پێشبڕکێ نێوان ئوسترالیا و هێند و خێرا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دوور خرایەوە.
ئەو بەرهەڵستە گەنجە بە دەمامەکێک لە ڕەنگی ئاڵای فەلەستین و کراسێک بەو دروشمانەوە چووە نێو گۆڕەپانی گەورەی 132000 کەسی شاری ئەحمەدئاباد لە ڕۆژئاوای وڵاتی هێند.
لەسەر کراسەکەی ناوبراو دوو دروشمی "بوردۆمانی فەلەستین ڕابگرن" و "فەلەیستین ئازاد بکەن" نووسرابوو.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: