ئامادەبوونی کۆمەڵگای وەرزشی ئێران بۆ خۆپیشاندان دژ بە ڕژێمی زایۆنی

(0) / / ورزش / زایەڵە زایۆنی وەرزش غەززە فەڵەستین


Nov 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کۆمەڵگای وەرزشی ئێران لە خۆپیشاندان دژ بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ئامادەبوونێکی بەرچاویان هەبوو.

ڕێوڕەسمی خۆپیشاندانی کۆمەڵگای وەرزشی ئێران بە مەبەستی پاڵپشتی لە گەلی چەوساوەی فەلەستین و خەڵکی غەززە بەڕێوەچوو و خەڵکی ئێران بە تایبەت وەرزشوانان بەمەبەستی  ئیدانەکردنی ژینوسایدی ڕژێمی زایۆنی ڕژانە سەرشەقام.

لەو ڕێوڕەسمەدا زۆربەی لە کەسایەتیە ناسراو و بەناوبانگەکانی کۆمەڵگای وەرزشی ئامادەبوون لەوانە، کیومەرسی هاشمی وەزیری وەرزش و لاوان، مەحموودی خوسرەوی وەفا سەرۆکی لێژنەی نیشتمانی ئۆڵۆمپیک، غەفووری کارگەری سەرۆکی لێژنەی پارئۆڵۆمپیک، مێهدی تاج سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ، موحەمەدی پوولادگەر جێگری قارەمانی وەزارەتی وەرزش و کۆمەڵێکی زۆر لە گەنجانی وەرزشوان و سەرۆکی فیدراسیۆنەکانی دیکە.

کیومەرسی هاشمی وەزیری وەرزش لە پەراوێزی ئەو ڕێوڕەسمەدا گوتی: کۆمەڵگای وەرزشی و وەرزشوانانی ئێمە وەکوو هەمیشە بە ئامادەبوونی خۆیان لەم خۆپیشاندانەدا پاڵپشتی تەواوی خۆیان لە خەڵکی غەززە ڕاگەیاند و جەنایەتەکانی دژ بە مرۆڤایەتی ڕژێمی زاێۆنی ئیدانە دەکەن. 

کەژاڵ حەمیدی