​ مامۆستایەک بۆ زایەڵە: ئەچینە  گۆڕەپانی  تەحریر  لە بەغداد

(0) / / گفتگو / زایەڵە بەغدا مامۆستایانی ناڕازی کوردستان بەرهەم موستەفا


Nov 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەرهەم موستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: کە دەچینە  بەغداد  74  ڕۆژ  لەپرۆسەی پەروەردە  بایکۆت کراوە ، لەکۆی 200 ڕۆژی خوێندن  .کەدەچینە  بەغداد  زیاتر  لە  3000 قوتابخانە  و خوێندنگا داخراوە  و  70 هەزار  مامۆستای  هەمیشەیی و وانەبێژ  بایکۆتیان کردوە .
وتیشی: کە دەچینە  بەغداد زیاتر  لە  56 مووچەمان لەژێر  ناوی موچەی تەواو  و پاشەکەوت  و لێبڕین  لێ  زەوت کراوە.کەدەچینە  بەغداد  بەنایاسایی  لە 1ـ1ـ‌2016  وە  پلە  بەرزکردنەوەمان  ڕاگیراوە.لەم  هەرێمە  تێگەیشتین لەوەی  کە بۆ  دەسەڵات  پرۆسەی پەروەردەو گوزەرانی  مامۆستایان گرنگ نیە  ،  بۆیە  ئەم  پەیامە ئەبەینە  بەغداد  و  ڕووی ڕاستەقینەی  ئەم دەسەڵاتە  دەرئەخەین و هەوڵ  ئەدەین  شەقامی عەرەبی  و نێوەندە  جیهانیەکان  لە  یاساشکێنەکانی  هەرێم  تێبگەیەنین   و  بزانن  کەچۆن  دەسەڵاتی دەغەڵ و مشەخۆر  لەهەرێم  پارە  کۆدەکەنەوە  لەڕێگەی دزینی سەرخان و ژێرخانی  کوردستانەوە  ،  وە بێباکن  لە ژیانی هاوڵاتیەکانیان کە  پڕیەتی  لەنەهامەتی .
ڕونیشیکردەوە: وانەی  ئەمجارەی مامۆستایان  لەشەقامی تەحریرەوە دەبێت  لەشاری بەغداد  داواکارین  مامۆستایان و فەرمانبەران بەشداربن و  پەیوەندی   بکەن  بەو ژمارانەی بڵاوکراوەتەوە  ، داوا لەکوردانی دانیشتووی بەغداد  ئەکەین  هاوشانمانبن  لەساحەی تەحریر ،  تا  بەگوڕو تینێکی  باشتر  دەنگی  خۆمان  بگەیەنن ،ئەوەی  دەمێنێتەوە  جێ ی  دەهێڵین  بۆ  مێژوو کەلەداهاتودا  بۆ نەوەکانمانی  تۆمار بکات  کە  ئێمەی  بەدبەخت  ، خاوەنی  چ جۆرە ،دەسەڵاتێکی  خۆسەپێن و تەزویرچی بووین  ، کەلەسەر دەستی  ئەوان  خوێندن  بەرەو کەنارێکی  نائارام و شکت ڕۆشتووە.
کامەران کەریم