داهاتی جامی نەتەوەکانی ئاسیا تایبەت درا بە گەلی فەلەستین

(0) / / ورزش / زایەڵە فەلەستین ئێران


Nov 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  لێژنەی ڕێکخستنی ناوچەیی جامی نەتەوەکانی ئاسیا ڕایگەیاند، کە هەموو داهاتی فڕۆشتنی پسوولەی ئەو پێشبڕکێیانە تایبەت دراوە بە گەلی فەلەستین.

لێژنەی ڕێکخستنی ناوچەیی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023 ڕێککەوتوون کە داهاتی فڕۆشتنی هەموو پسوولەی پێشبڕکێیەکان تایبەت بدرێت بە گەلی فەلەستین بە مەبەستی پاڵپشتی لەو خەڵکە.

جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە ڕێکەوتی 22ی بەفرانبار تا 21ی ڕێبەندان لە وڵاتی قەتەردا بەڕێوەدەچێت.

تیپی نیشتمانی ئێران لە کۆڕی C، لەگەڵ تیپەکانی ئێمارات، هۆنگ هۆنگ و فەلەستین هاوکۆڕن.

کەژاڵ حەمیدی