ئەستێرەی بارسێلۆنا وەرزی یاری لەدەستداوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش بارسێلۆنا


Nov 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گاڤی ئەستێرەی بەناوبانگی تیپی بارسێلۆنا بەهۆی گەزن دیتوویی نزیکەی 7 تا 9 مانگ لە گۆڕەپانی یاری دوور دەکەوێتەوە.

گاڤی بەهۆی گەزن دیتوویی بە ماوەی 7 تا 9 مانگ ناتوانێت یاری بکات و لە گۆڕەپانی یاری دوور کەوتەوە، کەوابوو وەرزی یاریکردن بۆ ئەو ئەستێرەیە کۆتایی پێهات و هەروەها ئەو یاریزانە ئیپانیاییە کێبەرکێیەکانی یورۆشی لەدەست داوە.

لە یاری ئسپانیا بەرانبەر بە گورجستان لە پێشبڕکێیەکانی بەشی سەرەتایی یورۆی 2024، گاڤی ئەستێرەی نیشتمانی تیپی ئسپانیا و یانەی بارسێلۆنا بە توندی بەر زیان کەوت و بە گریانەوە زەوینی یاری بەجێهێشت.

ئێستا ئەو یاریزانە 19ساڵ تەمەنە لەسەر ڕای پزیشک دەبێ 7 تا 9 مانگ هیچ جۆرە چالاکی وەرزشییەکی نەبێت.