ئیسماعیل هه‌نییه : له‌كاتێكی نزیكدا رێككه‌وتنێكی ئاگربه‌ست له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل راده‌گه‌یه‌ندرێت
(0) /
زایەڵە - ئیسماعیل هه‌نییه به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاند، وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس وه‌ڵامی به‌رپرسانی قه‌ته‌ر و ناوبژیوانانی نێوده‌وڵه‌تیان داوه‌ته‌وه و پێیان وایه له‌كاتێكی نزیكدا رێككه‌وتنێكی ئاگربه‌ست له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل راده‌گه‌یه‌ندرێت و به‌شێكی دیله‌كانی فه‌له‌ستین له زیندانه‌كانی ئیسرائیل ئازاد ده‌كرێن و له به‌رامبه‌ردا وه‌ك حه‌ماس 50 دیلی ئیسرائیلی كه ئێستا له غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌رن ئازاد ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه عیزه‌ت ئه‌لڕه‌شق، سه‌ركرده له بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس به كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی ڕایگه‌یاندووه: له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئاگربه‌سته‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ڕێككه‌وتنه‌كه قبوڵكراو بێت بۆ حه‌ماس و خه‌ڵكی غه‌ززه.
ئه‌لڕه‌شق ڕوونیشیكرده‌وه: له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا وڵاتی قه‌ته‌ر ورده‌كاری ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌كه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌و سه‌ركرده‌ی حه‌ماس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه درێژه به گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ حه‌ماس بدات، كه مه‌به‌ستیه‌تی ئیراده و خۆڕاگری به‌رگریكاران لاواز بكات، به‌ڵام ئه‌وه روونادات.
ئاشكراشی كردووه، ئازادكردنی دیله‌كانی ئیسرائیل روونادات، تا زیندانیانی فه‌له‌ستینی له زیندانه‌كانی ئیسرائیل ئازاد نه‌كرێن، هه‌ر ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕابگه‌یه‌نرێت، ئه‌و كاته بۆ حه‌ماس قبوڵكراو ده‌بێت، كه جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی داواكارییه‌كانی به‌رخودانی غه‌ززه بێت.
تێبينيێك بنێرە: