بڕیار ڕەشید بۆ زایەڵە: تەیف سامی ڕایگەیاند حکومەتی هەرێم هەماهەنگ نەبووە لەو پابەندیانەی لەسەرێتی

(0) / / گفتگو / زایەڵە بەغدا تەیف سامی بڕیار ڕەشید


Nov 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د، بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند:   بەمەبەستی بەدواداچون لە کێشە داراییەکانی حکومەتی هەریمی کوردستان و دواکەوتنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم ،چاومان کەوت بە بەڕێز تەیف سامی وەزیری دارایی حکومەتی عێراق، دۆخی خراپی موچەخۆرانی هەرێممان بۆڕوونکردەوە ،کە بەهۆی بایکۆتی مامۆستایان تەواوی کەرتی پەروەردە و ئایندەی منداڵ و نەوەکانی داهاتوو لەمەترسییدایە، باسمان لەهەموو ئەو گرفتانە کرد کە بەهۆی بێ مووچەیەوە دروست بووە، وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندین تا ئێستا حکومەتی هەرێم هەماهەنگ نەبووە لەو پابەندیانەی لەسەرێتی و لەئاشکرا کردنی ئەو داتایانەی لایەتی، هەرچـەندە وەفدە جیاجیاکانی حکومەتی هەرێم هەموو ئامادەیەکیان پیشاندا بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتن و داواکاریەکانی بەغدا. 

وتیشی: ئەو ۷۰۰ ملیارەی ،کەماوە لە ماوەی داهاتوودا دەنێردێت بۆ حکومەتی هەرێم، بەڵام بۆ دوای ئەو قۆناغە جارێکی تر پێویستی بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ ئەوەی ئەم قەرزە ۷۰۰ ملیارە بەردەوام بێت.وەک پێشتر ڕامان گەیاندوە تاکە چارەسەر هەمواری یاسایی بوجەیە و ئەویش لە ساڵی تازەوە دەکرێت. تاکو ئەو کاتەش گرنگە حکومەتی هەرێم دەستپێشخەری بکات بۆڕێکەوتنێکی سیاسی بۆ ئەوەی قەرزەکان بەردەوام بێت و موچەی فەرمانبەران زامن بکرێت. 

کامەران کەریم