شانازی گەورە بۆ بەدمینتۆنی ئێران/ ئاقایی بانگهێشت کرا بۆ کەمپی AOP

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران بانگهێشت


Nov 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خانمە بەدمینتۆنبازی ئێرانی و بەشداربووی ئۆڵۆمپیک، وەکوو ڕاهێنەری بەرتر بانگهێشت کرا بۆ کەمپی ڕاهێنانی AOP.

سورەیا ئاقایی تەنیا نوێنەری بەدمینتۆنی ئێران لە ئۆڵۆمپیکی 2020ی تۆکیۆ، وەکوو ڕاهێنەری بەرتر لە لایەن فیدراسیۆنی بەدمینتۆنی ئاسیاوە بانگهێشت کرا بۆ ڕاهێنانەکانی بەدمینتۆنی ئاسیا بە نێۆی AOP و هاوپەیوەند لەگەڵ پڕۆژەی ئۆڵۆمپیک، ئەو کەمپە لە 27ی ئوکتۆبەر تا 6ی دێسەمبێر(6 تا 15ی سەرماوەز) لە شاری کوالالامپووری مالێزیا بەڕێوە دەچێت.

واجد عەلی سەرۆکی گەشەی بەدمینتۆنی ئاسیا بە ناردنی نامەیەک بۆ فیدراسیۆنی بەدمینتۆنی ئێران بە شێوازی فەرمی ئەو خانمە وەرزشوانەی بانگهێشت کردووە.

سورەیا ئاقایی بەهۆی بەدەستهێنانی ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی 2020ی تۆکیۆ، نێوی وەکوو یەکەم خانمی ئێرانی لە مێژووی ئەو وەرزشەدا تۆمارکرا.

کەژاڵ حەمیدی