مامۆستایەکی زانکۆ بۆ زایەڵە: کێشە لە شێوازی حوکمڕانیدایە لە هەرێم

(0) / / گفتگو / زایەڵە شەماڵ ئەحمە حوکمڕانی هەرێم


Nov 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شەماڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند: حکومەتى هەرێمى کوردستان تاکو ئەم ساتە خۆى بە حکومەتى تەواوى سنوورى جوگرافی هەرێمى کوردستان دادەنێت، سەرەڕاى ئەوەى کە پارێزگاریکردن لە ناوچەکوردستانیەکانى دەرەوەى سنوورى سروشتى ئێستاى هەرێمى کوردستان بەئەرکى مێژوویی و پیرۆزى خۆى دادەنێت، کێشە لە هەرێمى کوردستان و شێوازى حوکمڕانى و دەسەڵات لەوەدایە کە خاڵە هاوبەشەکانى هێزە سەرەکییەکانى پێکهێنەرى حکومەتى هەرێم لەتێڕوانین و ئاڕاستەدا، جیاوازن. 

وتیشی: ئەمەش کێشەیەکى گەورەى دروستکردووە سەبارەت بە هەنگاوەکانیان بۆ بەدەستهێنانى پشتگیرى ناوخۆیی، کە دواجار بەهێزى حکومەتى لێدەکەوێتەوە. گومان لەوەدا نییە کە ئاستى خزمەتگوزارى و جیاوازى بەپێی داتاکان لەنێوان هەردوو ناوچەى ژێردەسەڵاتى هێزەسەرەکییەکاندا جیاوازن، کەئەمەش بۆتە هۆى پەراوێزخستنى ناوچەیەک لەڕووى ئابورییەوە، ئەم پەراوێزخستنە سەردەکێشێت بۆ ئەوەى کە هاونیشتانیان هەست بە هاونیشتمانیەتى خۆیان نەکەن و هەروەها ئەمەش سەردەکێشێت - لە داهاتوودا - بۆ زیاتر تەشەکردنى ناڕەزایەتییەکان.

کامەران کەریم