ئێران پلەی پاڵەوانێتی کێشهەڵگری گەنجانی جیهانی بەدەستهێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە کێشهەڵگری جیهان ئێران پاڵەوانێتی وەرزش


Nov 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی گەنجانی وڵاتی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی جیهانی مەکزیک پلەی پاڵەوانێتی بەدەستهێنا.

لە کۆتایی پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی گەنجانی جیهان لە دەستەی 109+ کیلۆگرامدا، عەلیڕەزای یوسفی بە کۆی 420 کیلۆگرامەوە نیشانی ئاڵتوونی بەدەستهێنا.

لە هەمان ڕێزبەندیدا تاها نێعمەتی موقەدەم، نوێنەرێکی دیکەی ئێرانی بە ڕیکوردی 381 کیلۆگرام، نیشانی ڕێوی دەستکەوت.

لە کۆتایی ئەو پێشبڕکێیانەدا تیپی نیشتمانی کێشهەڵگری گەنجانی ئێران بە بەدەستهێنانی 660 سەرپشکی تیپی، و 5 نیشانی ئاڵتوون 9 نیشانی زێو و 1 نیشانی بوڕۆنز، پلەی پاڵەوانێتی پێشبڕکێیەکانی جیهانی 2023ی مەکزیکی بەدەستهێنا.

تیپی نیشتمانی ئێران بۆجاری پێنجمە کەوا پلەی پاڵەوانێتی جیهان بەدەست دێنێت.

کەژاڵ حەمیدی