ئایەتوڵڵا ڕەئیسی پیرۆزبایی لە تیپی نیشتمانی کێشهەڵگری ئێران دەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران کێشهەڵگری


Nov 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ ئایەتوڵڵا ئیبراهیمی ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بەپێی پەیامێک پیرۆزبانی لە تیپی نیشتمانی گەنجانی ئێرانی دەکات بەهۆی بەدەست هێنانی پلەی پاڵەوانێتی لە پێشبڕکێیەکانی جیهانی 2023ی مەکزیک.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەروک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی لە پاڵەوانانی گەنجی ئێرانی بۆ بەدەستهێنانی پلەی قارەمانی لە پێشبڕکێیەکانی جیهانی 2023ی مەکزیک، دەسخۆشی و سوپاسی گەرمی خۆیشی ئاراستەی هەموو ڕاهێنەران و کارگێڕانی ئەو لقە وەرزشییەی کردووە بەتایبەت ئەو پیاوە ئازا و بوێرانەی کە دلێرانە هەموو توان و هێزی خۆیان بەکارهێنا تا مەداڵی ڕەنگاوڕەنگ بۆ وڵاتی ئێران بەدەست بهێنن و لەپێش چاوی هەموو جیهانەوە ببن بە مایەی شانازی بۆ گەلی ئێران.