سیستەمی گواستنەوەی گشتی بۆ ئۆڵۆمپیکی پاریس تەیار نابێت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان


Nov 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ شارەوانی شاری پاریس ڕایگەیاند، سیستەمی گواستنەوەی گشتی شاری پاریس بۆ ئۆڵومپیک تەیار نابێت.

شارەوانی پاریس ڕایگەیاند ئەو شارە لەبواری سیستەمی گواستنەوە بۆ ئۆڵۆمپیک تەیار نییە، ئانێ هیدالگۆ لە لێدوانێکی میدیاییدا ڕایگەیاند: دەنێو شاری پاریس شوێنگەلێک بوونی هەیە کە گواستنەوەی گشتی تێدانە ئامادە نابێت لەبەر ئەوەی بەپێی پێویست شەمەندەفەڕ بوونی نییە.
چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی 15 ملیۆن بینەر و هاندەر بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی هاوینی داهاتوو بکەن. لە ئێستادا بنەما و بنەڕەتی سیستەمی گواستنەوی شاری پاریس زۆر نالەبارە و گەشتیاران و موسافیران سکاڵایان هەیە لەسەر قەڕەباڵغی و ناخاوێنی شاری پاریس.

شارەوانی پاریس وتیشی ئێمە هێشتاکوو لەسەر گواستنەوی ڕۆژانەی خۆمان کێشەمان هەیە و نەمانتوانیوە نیازی دانیشتووانی ئەمشارە بەدی بهێنین.