گەشتی گرووپی شاخەوانی پایتەخت بۆسەر لووتکەی سەفین

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی سەفین


Nov 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گەشتی گرووپی شاخەوانی پایتەخت بۆسەر لووتکەی سەفین ئەنجام درا. 
کاروان مەجید گروپی شاخەوانی پایتەخت ڕایگەیاند: گەشتی ئەم هەفتەیەی گروپەکە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 24-11-2023 بۆ (کۆپکی حاجی صالح)  لەچیای سەفین لەگوندی خۆران ئەنجام درا. 
ڕاشیگەیاند: گرووپی شاخەوانی پایتەخت گەشتی ئەمجارەی بۆسەر لووتکەی چیای سەفین ئەنجامدا و بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بەڕێ کەوتن و دەست بەشاخڕەوی کرا و بەسەلامەتی گشت ئەندامان گەیشتن بە لووتکە پاش حەسانەوە و نان خواردنی بەیانی و چەند وینەیەکی یادگاری دواتر دەست بەگەڕانەوە کرا بەسەلامەتی گەیشتنەوە بۆ خاڵی دەسپێک.