هۆشداری لەبارەی ڕێگاکانی گواستنەوەی نەخۆشییەکی ترسناکەوە دەدەرێت

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە نەخۆشی شێرپەنجە هەوكردنی جگەر


Nov 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرەڕای ئەوەی نەخۆشییەکە چارەسەری هەیە، بەڵام زۆر کەس نازانن چ کاتێک تووشی نەخۆشی هەوكردنی جگەر لە جۆری (C)بوون ئەمەش وادەكات نەخۆشییەكە بگاتە قۆناغێکی مەترسیدار، وەك شێرپەنجە و پەككەوتنی جگەر، هەتا دەگاتە گیانلەدەستدان ئەگەر پێشوەخت و بەر لە تەشەنەکردنی زیاتر چارەسەر نەكرێت.

هەوکردنی جگەر لە جۆری (C) نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە واتە ڤایرۆس ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت و لەرێگەی بەرکەوتن بەخوێنی کەسی تووشبووی ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە و پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوەدەکەن بەکارهێنانی فڵچەی ددان و شفرەی ڕیش تاشین یەکێکە لە هۆکارەکانی گواستنەەی ڤایرۆسەکە کە پێویستە مرۆڤەکان خۆیان لەبەکارهێنانی ئەو شتانەی تایبەتە بە کەسانی دیکە بپارێزن بەتایبەتی ئەوانەی بەرکەوتنیان بە لیک و خوێن هەیە وەک فڵچەی ددان  و  شفرەی ڕیش تاشین.

ئەوەخراوەتەڕوو، کەمجار نەخۆشی هەوكردنی جگەر لە جۆری (C) نیشانەکانی لە کەسی تووشبوودا دەردەکەون هاوکات، نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە دەبێتەهۆی هەڵاوسانی جگەر، لە هەندێك حاڵەتدا تووشبوو تا و هەستكردن بە ماندووێتی تیادەردەكەوێت، جگەلە لەدەستدانی حەزی خواردن، دڵتێكهەڵاتن، ئازاری سك و چەند نیشانەیەكی دیكە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، درەنگ چارەسەركردنی نەخۆشییەكە دەبێتەهۆی لەناوچوونی جگەر، بەڵام پێزانینی پێشوەخت و  چارەسەری بە بەكارهێنانی دەرمانی دژە ڤایرۆس دەكرێت.

شارەزایان هۆشداریدەدەن لە بەكارهێنانی شفرەی ڕیشتاشین یان فڵچەی ددان، یاخود ئەنجامدانی نەشتەرگەریی پزیشكی یان جوانكار، بەتایبەت لەو وڵاتانەی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەكە تیایدا بەرزە.

بەپێی هەڵسەنگاندنی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی نزیكەی ٥٨ ملیۆن كەس تووشبووی ئەم نەخۆشییەن و ئەم ژمارەیەش سالانە نزیکەی ١.٥ ملیۆن کەس زیاد دەکات.

هاشم حسێن