سبەی بەغدا دەست بە ناردنی 700 ملیارەکە دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە دارایی عێراق بودجە


Nov 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە پڕۆسەی رایگەیاند، سبەی بەغدا دەستبەناردنی 700 ملیارەکە دەکات، لەگەڵ گەیشتنی پارەکەش مووچەی مانگی نۆ دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی یەکشەممە ڕێکارەکانی ناردنی 700 ملیارەکە دەستپێدەکرێت، هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو پارەکە بە سێ گوژمەدەگاته هەرێم، له ڕێگای بانکەکانی رەشید و رافیدەین و بانکی TBI.

کامەران کەریم