گەشتی گرووپی شاخەوانی زیزنێ بە درێژایی لووتکەی سەفین

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی کوردستان زیزنێ


Nov 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ گرووپی شاخەوانی زیزنێ گەشتێکی ئەنجامدا لە قەراتۆكانەوە بۆسەر لووتكەی سەفین.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی گرووپی شاخەوانی زیزنێ، گرووپەکە بە شاخەڕۆی سەرکەفتن بەسەر لووتکەی سەفین و پاشان، هاتنە خوارەوە لەگەلی شەمان، نزیكەی 15 كیلۆمەتری خایاند.
ئاماژە بەوەش دراوە گەشتەكە بەسەلامەتی وتەندروستییەكی باشی هەموو ئەندامانی گرووپ بەكۆتا هات. هەروەها لەكۆتایدا وەك بەشێك لە پڕۆژەی هەڵمەتی پاككردنەوەو پاراستنی ژینگە، ئەندامانی گرووپی شاخەوانی زیزنێ هەڵسان بە پاككردنەوەی ئەو شوێنانەی، كە بەداخەوە پیس كراون.
لە کۆتاییدا هاتووە، هیوادارین هەڵمەتی پاككردنەوە بكرێت بە كەلتوور وهەموو شاخەوانان وهەموو تاكێكی كورد پەیڕەوی بكات.