زایەڵە ـــ کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان گەشتێکی ئەنجام داوە بۆ سەر ناوەندی چەمچەماڵ .
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان ڕایگەیاند لە درێژەیی کار و چالاکیەکانی کۆمەڵەکە ئەندامی کارای ناوەندی چەمچەماڵ (کاک دڵشاد حسن ) گەشتێکی یەک ڕۆژەی ئەنجام دا بۆسەر ناوچەی زەردەهاڵ، بە هاوبەشی لەگەڵ گروپی شاخەوانی مەقان. ئاماژە بەوەش دراوە کە گەشتەکە بوو پڕ لە تام و چێژ لە داوێنێ سرووشتی جوانی پاییزدا.