دوایین دۆخی ڕۆناڵدۆ بۆ یاری لەگەڵ پێرسپۆلیس

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕۆناڵدۆ پێرسپۆلیس عەرەبستان


Nov 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گۆڤاری عەرەبستانی هەواڵی لە دوایین دۆخی تەندرووستی گەورە ئەستێرەی پورتێگالی داوە بۆ یاریکردن بەرانبەر بە پێرسپۆلیس.

گۆڤاری "ئەڵڕیازیە"ی عەرەبستان لەبارەی دوایین دۆخی گەزندیتوویی کریستیانۆ یاریزانی بەناوبانگی تیپی نەسری سعوودیە وای نوسیوە: ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ئوتاڤیۆ هیچ گەزنیان نەدیتووە بەڵام کاسترۆ ڕاهێنەری تیپی نەسر، ئیزنی بەژداری ڕاهێنانەکانی پێیان نەداوە و بڕیاری داوە ئەو دوو یاریزانە پشوو بدەن.

بڕیار وایە تیپی پێرسپۆلیس لە یاری گەڕانەوەدا بەرانبەر بە نەسر لە شاری ڕیازدا پێشبڕکێ بدەن.

ڕۆژی ڕابردوو هەنێ لە میدیاکانی عەرەبستان هەواڵیان لە گەزندیتوویی ڕۆناڵدۆ دابوو و ڕایانگەیاندبوو ڕەنگە ئەو یاریزانە نەتوانێت بەژداری یاری زۆر هەستیارانەی پێرسپۆلیس و نەسر بکات.

دیداری ڕۆێشتنی نەسر لەگەڵ پێرسپۆلیس بە ئاکامی 2 بەر 0 و بەسوودی نەسر کۆتایی پێهات.

کەژاڵ حەمیدی