​ پێشنیاری 13 ملیۆن یۆرۆیی سعوودیە بۆ کڕینی تارێمی

(0) / / ورزش / زایەڵە تارێمی تۆپی پێ ئێران عەرەبستان


Nov 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لە حاڵێکدا میدیاکانی ئیتاڵی باس لەسەر حەز و ویستی یانەی ئینتێر دەکەن بۆ گواستنەوەی تارێمی، ئەوا یانەیەکی سعوودی پێشنیاری 13 ملیۆن یۆرۆیی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە نیشتمانییەی ئێران هاوردۆتە ئاراوە.

لە حاڵێکدا کە هەواڵنێری ئیتالی، ڕوودی گالتی هەواڵی لە ئامادەبوونی پێشنیار لە لایەن یانەی ئینتێر بۆ گواستنەوەی تارێمی داوە، هەواڵنێرێکی دیکە هەواڵی لە پێشنیاری عەرەبستان داوە بۆ كڕینی ئەو هێرشبەرە ئێرانییە.

ئەکرەم کونو، هەواڵنێری بواری گواستنەوەکان ڕاپۆرتی داوە یانەیەکی عەرەبستانی لەو هەوڵەدایە بە پێشنیارێکی 13 ملیۆن یۆرۆیی لە مانگی کانوونی دووهەمدا تارێمی بگوازرێتەوە

ئەوە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی لە میدیاکانی ئەورووپی لە نزیکبوونەوەی ئینتر بۆ کڕینی تارێمی لە زستاندا هەواڵ ئەدەن.

گرێبەستی تارێمی لەگەڵ یانەی پۆرتۆ لەم وەرزەدا کۆتایی پێدێت و هێشتاکوو پۆرتۆ بۆ درێژەپێدان بەو گرێبەستە هیچ جێبەجێ کارییەکی ئەنجام نەداوە.

کەژاڵ حەمیدی