شوان ڕابەر لەبارەی گردبوونەوەی مامۆستایانی كوردستان لە بەغدا: خەڵك سیقەی بە حكومەتی هەرێم نەماوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە حکومەتی هەرێم شوان ڕابەر کوردستان


Nov 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەری بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لە ئەنجامی ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتی خۆیداو وەكو خۆی موچەی مامۆستایانی هەرێمی كوردستان نادا، وە گرێبەستەكانیان دانامەزرێنێ‌، دەمێكی چاكە لە كوردستان لە شەقام خۆپیشاندان دەكەن، كەچی حكومەت كێشەیان بۆ چارەسەر ناكا ،  دەرئەنجام بڕیاریاندا26/11/2023 بچنە بەغدا لە مەیدانی تەحریر گردبوونەوە بكەن، بەڵام بەداخەوە لە بازگەكان كێشەیان بۆ دروست كرا، كەچی كۆڵیان نەدا، هەندێكیان هەر گەیشتنە بەغدا، لەوێ‌ گردبوونەوەیان ئەنجام دا. بەهەرحاڵ ئەو گردبوونەوەیە لە بەغدا مانا و مەدلولی زۆری هەیە، لای كەم مانای وایە،حكومەتی كوردستان بە خەم مامۆستایان و خەڵكەوە نیە، كێشەیان بۆ چارەسەر ناكا، كێشەی پێ‌ چارەسەر ناكرێ‌، خۆی بە خەمخۆری خەڵك و مامۆستایان نازانی، حكومەتێكی سەربەخۆ نیە، خەڵك بڕوای بە حكومەتی كوردستان نەماوە، خەڵك بۆ داخوازی و چارەسەر و مافەكانیان ڕوو لە حكومەتی ناوەند دەكەن، مافی چارەسەری خۆی لەوێ‌ دەبینێتەوە.

وتیشی:  واتە خەڵك سیقەی بە حكومەتی هەرێم نەماوە، زیاتر سیقەی بە حكومەتی بەغدایە، ڕووی خۆی لە بەغدا دەكا، ئیتر ئەمانە و چەندان مانای تری ئیجابی و سەلبی هەیە كە ئەوە بۆ حكومەتی كوردستان زۆر خراپ و نەنگە، خۆی هۆكارە بۆ خراپەكاری، بۆ ڕێگەدان كە خەڵك ڕوو لە بەغدا بكات،خۆی خەڵك هەراسان و نیگەران دەكا، خۆی مافی خەڵك دەخوا، خۆی ستەم لە خەڵك دەكا، خۆی فەوزا دەخولقێنێ‌. خۆی ڕێز لە خەڵكی خۆی نانێ‌، حسابیان بۆ ناكات. ئەوش لەداهاتودا كاردانەوەی زیاتری دەبێت.

کامەران کەریم