خانمی یەکەمی عێراق پێشوازی لە ئەفشین قادر زادە کورتەباڵاترین پیاوی جیهان دەکات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە خانمی یەکەمی عێراق شاناز ئیبراهیم ئەفشین قادر زادە


Nov 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق پێشوازی لە ئەفشین قادر زادە کرد، کە کوردێکی کوردستانی ئێرانە، وەك کورتەباڵاترین پیاوی جیهان ناوی چووەتە کتێبی گینسەوە.

لەماوەی رابردوودا پێوانەی باڵای ئەفشین کرا بۆئەوەی نازناوی کتێبی گینس وەربگرێت، لە ئێستاشدا وەك کورتەباڵاترین پیاوی جیهان هەڵبژێدراوە.

بەگوێرەی کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان، ئەفشین قادر زادەی تەمەن ٢١ ساڵ باڵای ٦٥ سانتیمەتر وەك بچوكترین کورتەباڵاترین جیهان دیاریکراوە بەمەش پێوانەی پێشووی شکاندووە.

ژمارەی پێوانەیی پێشووتریش ئێدوارد نینۆ هێرناندیز بووە لە کۆڵۆمبیا، کە بەرزیی باڵایی ٧٢ سانتیمەتر بووە.

ئەفشین قادر زادە لە گوندێکی سەر بە شاری بۆکان لەدایکبووە، بەهۆی باڵایەوە ناتوانێت بەشێکی ئەرکەکانی ژیانی رۆژانەی بەجێبگەیەنێت، تەنانەت بێبەش بووە لە خوێندن.

کامەران کەریم