خەبیب نورماگمدۆف پاڵپشتی خۆی لە خەڵکی غەززە ڕاگەیاندووە

(0) / / ورزش / زایەڵە خەبیب نورماگمدۆف غەززە


Nov 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خەبیب نورماگمدۆفی ڕووسی پۆستێکی لەمەڕ جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بڵاو کردۆتەوە و بەو شێوازە پاڵپشتی خۆی لە خەڵکی غەززە ڕاگەیاندووە.

نورما گمدۆف، ڕەزمیکاری پێشووی ڕووس و قارەمانی بەناوبانگی UFC لەسەر لاپەڕی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بە ئاماژە پێدان بە کارەساتەکانی غەززە نووسیویەتی: "ئەو کاتەی کە ڕۆح بەردەوام لەگەڵ خودادا پەیوەندی دەگرێت ئەدی لەش دەتوانێت بەرگەی هەموو جۆرە ئازارێک بگرێت، زیاتر لە 6 هەزار منداڵ و 4 هەزار ئافرەت لە ماوەی یەک مانگ و نیودا بوونەتە قوربانی، زیاتر لە 36 هەزار برینداریش بەجێ ماون کە نیوەی زۆریان منداڵن و 7 هەزار کەسیش نوقم و نوغرۆ بوون"

ئەو وەرزشوانە دوایین کێبەرکێ خۆی لە UFC یدا و لە وەرزی پاییزی 2020 ئەنجام دا و بێ هیچ شکستێک وەرزشی ڕەزمی وەلاوەنا. ئەو قارەمانە ڕووسیە لە هەموو خولی چالاکی وەرزشی خویدا 29 جار یاری کرد و لە هەموویاندا سەرکەفت و قەت تووشی شکست و دۆڕان نەبوو.

کەژاڵ حمیدی