تیپی باسکەی کەمئەندامانی ئێران، باشترین تیپی 2023ی ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کەمئەندام ئاسیا


Nov 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باسکەی کەمئەندامانی ئێران وەکوو باشترین تیپی ئاسیا لە ساڵی 2023ێدا دەستنیشان کرا و ناسێندرا.

ڕێوڕەسمی ناساندنی باشترینەکانی وەرزشی کەمئەندامانی ئاسیا لە ساڵی 2023 بە میوانداری شاری ڕیاز و لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گشتی لێژنەی پارئۆڵۆمپیکی ئاسیا بەڕێوەچوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا تیپی باسکەی سەر چەرخی تەگەرەداری پیاوانی ئێران وەکوو باشترین تیپی قۆڕنەی ئاسیا هەڵبژێردرا و ناسێندرا.

خەڵاتی تایبەتی ئەو تیپە لە لایەن "ماجد ڕاشد" سەرۆکی پارئۆڵۆمپیکی ئاسیا پێشکەش کرا بە غەفوور کاریگەری سەرۆکی لێژنەی نیشتمانی پارئۆڵۆمپیکی ئێران.

تیپی نیشتمانی باسکەی کەمئەندامانی ئێران لە ساڵی 2023ێدا جوان درەوشایەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا پلەی سێهەمی پێشبڕکێ پاڵەوانی جیهانی بەدەستهێنا و ئێستا بۆ بەدەستهێنانی ئێزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی 2024 هەوڵ ئەدات و لە یارییەکانی پارئاسیایشدا، پلەی سێهەمی بەدەستهێنا.

کەژاڵ حەمیدی