بەیرانوەند داوای لێبورنی لە ڕۆناڵدۆ کردووە

(0) / / ورزش / زایەڵە نەسر پێرسپۆلیس بیرانوەند ڕۆناڵدۆ


Nov 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گوڵپارێزی تیپی پێرسپۆلیس پاش دیداری نەسری سعوودیە و پێرسپولیسی ئێران بەپێی بڵاوکردنەوەی پۆستێک داوای لێبوردنی لە ئەستێرەی پورتێگالی کردووە.

شەوی ڕابردوو لە دیداری نێوان دوو تیپی نەسر و پێرسپۆلیس، پێکدادانێکی توند لە نێوان بەیرانوەند و کریستیانۆدا ڕوویدا کە بوو بەهۆی گەزندیتوویی ئەو ئەستێرە پورتێگالیە.

بەیرانوەند بە مەبەستی دوورکردنەوەی تۆپەکە لە دەروازە و هەوڵ بۆ پارستنی دەروازەکە کەفتە مل سەر و ملی ڕۆناڵدۆدا و ناوبراوی تووشی گەزن کرد بەشێوازێ کە ڕۆناڵدۆ نەیتوانی درێژە بە یارییەکە بدات و گۆڕەپانی یاری بەجێهێشت.

پاش کۆتایی یارییەکە بەیرانوەند بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک بەجۆرێک داوای لێبوردنی لە ڕۆناڵدۆ کرد و نوسی: هیوادارم هیچ کێشەیەکت بۆ نەهاتوێتە پێش.

ئەو یارییە بە ئاکامێکی بەرانبەر و بێ تۆمارکردنی هیچ گوڵێک کۆتایی پێهات و ئێستا پێرسپۆلیس هیوادارە بە 8 سەرپشکەوە سەرکەفێت بۆ پلەی دووهەمی رێزبەندی.

ڕۆناڵدۆیش لە سێ هەواڵدان و ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ بەیرانوەند نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکات.

کەژاڵ حەمیدی