دەرکەوتنی 5 یاریزانی بیانی یانەی نەسر بۆ دیدار لەگەڵ تیپی پێرسپۆلیس

(0) / / ورزش / زایەڵە پێسرپۆلیس نەسر وەرزش تۆپی پێ


Nov 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پێنج یاریزانی بیانی تیپی تۆپی پێ نەسر بۆ دیدار لەگەڵ پێرسپۆلیسدا دەرکەوتن.

بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی ئەلڕیازیەی عەرەبستان، لوئیس کاسترۆ، ڕاهێنەری تیپی نەسری ڕیاز بە پێی یاسای کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا دەتوانێت لە 5 تا 8  یاریزانی بیانی خۆی بۆ دیداری لیگی قارەمانانی ئاسیا و بەرانبەر بە تیپی پێرسپۆلیس  کەڵکوەربگرێت، بەپێی زانیاریەکانو بینینی ڕاهێنانەکان، کاسترۆ دەیهەوێت لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سادیو مانێ، ئوتاڤیۆ مونتیرۆ، مارسلو بروزوویچ و ئایمریک لاپۆرت لەو یارییەدا کەڵکوەربگرێت.

نەسر و پێرسپۆلیس کاتژمێر 21:30 ئەمشەو (دووشەمە) لە چوارچێوەی دیدارەکانی کۆڕی E لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ڕیازدا پێکەوە کێبەرکێ ئەدەن، نەسر به 12 سەرپشک سەروو نشینی ڕیزبەندیە و پێرسپۆلیس بە 7 سەرپشکەوە لەسەر پلەی دووهەم ڕاوەستاوە.

کەژاڵ حەمیدی