خاتوونی وەرزشوانی ئێرانی لەنێوان لێهاتووترین وەرزشوانانی جیهانی

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران وەرزش جیهان خانمان


Nov 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی دەست لە ڕاپۆرتێکدا چەن یاریزانی لەبار و ئامادە و لێهاتووی جیهانی ناساندووە کە نێوی خانمە وەرزشوانێکی ئێرانی تێدا بوونی هەیە.

پێشبڕکێیەکانی جیهانی تۆپی دەست چەن ڕۆژی دیکە بەشێوازی هاوبەش لە وڵاتی دانیمارک، سوئید و نێرڤێژ دەستپێدەکات کە تیپی نیشتمانی ئێران بەژداری ئەو پێشبڕکێیانەدا دەکات.
فیداراسیونی جیهانی تۆپی دەست هەرلەوبارەوە نووسیویەتی: پێشبڕکێیەکانی جیهانی خانمان کاتێکی زۆر لەبارە بۆ شانۆی یاریزانانی گەنج کە لێهاتوویی خۆیان پیشان بدەن و ئەو ڕاستیە بسەلمێنن کە دەتوانن ببن بە ئەستێرەکانی داهاتووی جیهان.

فیدراسیۆنی جیهانی لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی خۆیدا ئاماژەی داوە بە باشترین یاریزانانی ئامادەبوو لە بیست و شەشمین خولی پێشبڕکێیەکانی تۆپی دەست کە ەێدا نێوی فاتیمە مێڕیخی یاریزانی گەنجی 19 ساڵ تەمەنی ئێرانی بوونی هەیە.

خاتوو فاتیمە مێڕیخی ساڵی ڕابردوو لە پێشبڕکێیەکانی تازەلاوانی پاڵەوانێتی ئاسیا 38 گۆڵی تۆمار کرد وئێستاش لەگەڵ تیپی نیشتمانی ئێراندا بەژداری پێشبڕکێیەکانی جیهانی دەکات.

کەژاڵ حەمیدی