گەشتی ئەمجارەی گرووپی شاخەوانی چەرموو بۆ سەر ناوچەی هەورامان ئەنجامدرا

(0) / / ورزش / زایەڵە هەورامان شاخەوانی


Nov 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گوڵ گەشتی ناوازەی گرووپی شاخەوانی چەرموو ئەمجارە بۆنێو سروشتە جوانەکەی هەورامانی ڕازاوە ئەنجامدرا. 

ڕاگەینەری گرووپی شاخەوانی چەرموو مامۆستا حەمیدی هادی ڕایگەیاند: گرووپی شاخەوانی چەرموو گەشێکی تایبەت وپڕ لە چێژی ئەنجامدا
 بۆناحیەیی تەوێڵە و گوندی هاوار لە سنوری ناحیەیی بیارە لەپارێزگایی هەڵەبجە بە ڕێبەری شاخەوانی بەتوانایی هەڵەبجە، بەڕێز کاک شەماڵ محەمەد ناسراو بەشەماڵ هاواری ناوبراو ئاماژەی دا، سەرەتایی گەشتەکە لەناو تەوێڵەوە دەستی پێکرد بەناو باغ وباغاتی چەمی تەوێڵەوە بۆگوندی هاوار دوایی بڕینی بەشێکی زۆر لە ڕێگاکە و پشوودانێک ئەو گرووپە دەستیان کرد بە پاکردنەوەی پاشماوەکان و پاشان گەڕانەوە بۆ خاڵی دەسپێک و هەر لەوێدا، خەڵاتی گرووپی شاخەوانی چەرموو  بەخشرا بە بەڕێز کاک شەماڵ هاواری.  

ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرموو، مامۆستا حەمید هادی