زایەڵە - بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی هەڵەبجە ڕایگەیاند: تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە بەتۆمەتی دزی کردن بەبڕی ۳٥۰،۰۰۰ هەزاردیناری عێراقی لەهاوڵاتیەک لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی عەسر لەمزگەوتێکی هەڵەبجەدا.
پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئاشکراشیکرد: ناوی کەسەکە (ی .ح.ک) تەمەن ٤٤ ساڵ دانیشتوی سنوری پارێزگای سلێمانییە و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بەپێی مادەی یاسایی 446 سزادانی عێراقی سزادراوە.
کامەران کەریم