زایەڵە ـــ گەشتی ئەم ھەفتەیەی گروپی شاخەوانی مەقان بۆسەر لووتکەی سەرتەزێن کە بەرزیەکەی ١٧٩٦ مەترە ئەنجامدرا.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ ئاماژەی پێدا کە، سەرتەزێن دەکەوێتە نێوان گوندەکانی سێ کانیان و شێخ باخ لە ناوچەی شارباژێڕ، و سەرەتا سەعات ٦:١٥ لە شاری چەمچەماڵەوە بەڕێکەوتین و لە شارۆچکەی تەکیە چارەکێک لاماندا پاشان لە پیرەمەگرونەوە بەناو مێرگەپاندا تێپەڕین بۆ ھاوینەھەواری سەرگەڵ و بەرگەڵوو پاشان بەگوندی شیخ باخ دا تێپەڕین بەرەو گوندی سێ کانیان و لەوێوە دەستمان کرد بە گەشتە شاخەوانیەکەمان بەرەو لووتکەی سەرتەزێن.
گەشتەکە بەڕێبەری مامۆستا ڕەفعەت ھیلال بوو بە سەرپەرشتی م.دابان کمال و م.ھەڵمەت سەڵاحەدین .