خانمانی نەژنەوای ئێران بوون بە قارەمان/ تیپی پیاوان جێنشینی قارەمانیان بەدەست هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران نابیست نەژنەوا خانمان


Nov 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لە کۆتایی یەکەمین خولی قارەمانی ڕاکردنی نەژنەوایانی ئاسیا و ئوقیانووسیە، خانمانی وەرزشوانی ئێرانی لەسەر پلەی یەکەم ڕاوەستان و تیپی پیاوانیش لەسەر پلەی دووهەم جێگیر بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی وەرزشی نەژنەوایان، لە بەشی خانماندا تیپی ئێران بە بەدەستهێنانی 7 نیشانی ئاڵتوون و 11 نیشانی زێڕ و 8 بڕۆنز، پلەی پاڵەوانێتیان بەدەستهێنا، تیپی قەزاقستان بە 6 نیشانی ئاڵتوون و 5 زێو و 4 بۆڕۆنز پلەی دووهەم و تیپی ژاپۆنیش بە 2 مەداڵی ئاڵتوونەوە پلەی سێهەمی بەدەستهێنا.

لە بەشی پیاوانیشدا تیپی ژاپۆن بە 7 نیشانی ئاڵتوون و 3 نیشانی زێو و 1 نیشانی بۆڕۆنز لەسەر پلەی یەکم ڕاوەستا و تیپی ئێرانیش بە 6 نیشانی ئاڵتوون و 8 زێو و 14 بۆڕۆنز پلەی دووهەم بەدەست هێنا و تیپی پیاوانی عێراقیش بە 4 نیشانی ئاڵتوون و 3 نیشانی زێو و 2 نیشانی بۆڕۆنز لەسەر پلەی سێهەم ڕاوەستا.

کەژاڵ حەمیدی