وەرزشوانی پارئۆڵۆمپیکی تایلەندی لە جێژنی هاوسەرگیری خۆیدا کارەساتی وەبارهێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئۆلۆمپیک


Nov 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ وەرزشوانێکی پارئۆڵۆمپیکی و خەڵکی تایلەند لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری خۆیدا کارەساتێکی وەبارهێنا.

چاتورونگ سوکسوک تەمەن 29 ساڵ و خاوەنی نیشانی زێوی پارئۆڵۆمپیک لە لقی وەرزشی مەلەوانیدا، لە ڕۆژی جێژنی هاوسەرگیریدا، پێش لە خۆکوژی هاوسەرەکەی و سێ کەسی دیکەی کردە قوربانی.

ناوبراو لەگەڵ هاوسەرەکی دەبێتە دەمەقڕەیان و شوێنی ڕێوڕەسمەکە  بەجێ دێڵی و پاش ماوەیەک بە چەکی پڕەوە دێتەوە و هاوسەرەکەی و هەروەها دایک و خۆشک هاوسەرەکی دەداتە بەر گولە و دەیانکوژێت و دوو میوانی دیکەش بریندار دەکات کە یەکێکیان لەڕێگای نەخۆشخانە گیانی لەدەست ئەدات.

ئاسایشی تایلەند ڕایگەیاند کە هێشتاکوو مەبەستی ناوبراو لە ئەنجامی ئەو کارە نادیارە و ساڵی ڕابردوو بەشێوازی ئاسایی چەک و گولەی کڕیوە. 

کەژاڵ حەمیدی