ئێران: هیچ پەیوەندییەکمان بە هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا نییە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئەمریکا سووریا


Nov 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئێران جارێکی دیکە تۆمەتەکانی ئەمریکای رەتکردەوە کە لە هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەستی هەبوە و جەختی لەوەکردەوە، کە "ئەو تۆمەتانە بە تەواوی ڕەتدەکرێنەوە".

ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە میانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا رایگەیاند، "کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز هیچ هەنگاوێک و هێرشێکی بۆ سەر سەربازی ئەمریکا لە سوریا یان شوێنەکانی دیکە  ئەنجام نەداوە".

جەختی لەوە کردەوە، کە تاران پابەندە بە پابەندبونەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
نوێنەری ئێران تۆمەتەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی بە هەوڵێکی بە ئەنقەست لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە بۆ لادانی سەرنجەکان لە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا وەسف کرد و داوای لە واشنتن کرد کارە نایاساییەکانی لە سوریا رابگرێت و کۆتایی به‌ داگیركردن بهێنێت.