ئایەتوڵڵا خامنەیی: ئەمریکا لە جێبەجێ کردنی پڕۆژەی "ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ" شکستی هێنا / تۆفانی ئەقسا سەرکەوت

(0) / / ایران / زایەڵە تۆفانی ئەقسا ئەمریکا ئایەتوڵڵا خامنەیی


Nov 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا لە جێبەجێ کردنی پلانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەوانە گۆڕینی نەخشەی ئەم ناوچەیە شکستی هێنا.
ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی تشرینی دووەمی 2023 لە دیدارێک لەگەڵ هەزاران کەس لە ئەندامانی ڕێکخراوی بەسیج، وتی: ڕووداوە مێژووییەکەی تۆفانی ئەقسا لە دژی ڕژێمی زایۆنیستییە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم ئۆپراسیۆنە دژایەتیکردنی ئەمریکایە.
ڕاشیگەیاند؛ تۆفانی ئەقسا لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە نەخشەی سیاسەتەکانی ئەمریکا تێک بدات و پشت بە خودای گەورە درێژەی دەبێت و ئەو نەخشەیە لە ناو دەبات.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: بۆردومانکردنی دڕندانەی کەرتی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە نەک تەنیا ئابڕوچوونێکی گەورە بۆ ئەو ڕژێمە بوو بەڵکوو بۆ ئەمریکاش بە هەمان شێوە ئابڕوچوونی نێودەوڵەتی بوو، وڵاتانی ئەورووپیش هەروەها و تەنانەت بۆ شارستانیەت و کەلتوری ڕۆژئاواش ئابڕوچوون بووە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشی: کەلتور و شارستانیەتی ڕۆژئاوا هەمان شارستانیەتە کە کاتێک بە بۆمبی فسفۆڕی 5 هەزار منداڵ شەهید دەکات، سەرکردەی فڵان وڵاتی ڕۆژئاوا دەڵێت کە ئیسرائیل بەرگری لە خۆی دەکات، ئەمە بەرگرییە؟ ئەمەیە کەلتوری ڕۆژئاوا.
هەروەها بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، وتی: تاوانەکانی 50 ڕۆژی ڕابردوو، کۆکراوەی تاوانەکانی 75 ساڵەی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەڵەستینە. زریانی ئەقسا ناکوژێتەوە و دەبێت بزانن کە ئەم دۆخە بەردەوام نابێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی زیاتر وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران داوای بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە فەڵەستین و گەڕانەوە بۆ دەنگی خەڵک دەکات. تێڕوانینی کۆماری ئیسلامی ئێران خستنە دەریای جولەکەکان و زایۆنیستەکان نییە.
ڕێبەری باڵای ئێران بە ئاماژە بە شکستی پیلانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە وتی: لە پرسی لوبناندا ئەمریکییەکان وتیان هەوڵی  دەستکردنی ناوچەیەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەدەن، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە واتای ئەم ڕۆژئاوای ئاسیایە. ئەوان هەوڵی نەخشەیەکی سیاسی نوێیان دەدا بە پێی بەرژەوەندییە نایاساییەکانی ئەمریکا بەڵام ئەوە مسۆگەر نەکرا، ئەوان هەوڵی لەناوبردنی حزبوڵڵایان دەدا بەڵام حزبوڵڵا 10 هێندە بەهێزتر بووە. ئەوان هەوڵی لەناوبردنی سوریا و عێراقیان دەدا، گرووپە بەوەکالەتەکانی خۆیان لە ژێر ناوی داعش و بەرەی نوسرە هێنایە سوریا و عێراق بەڵام بەو هەموو تێچووەوە شکستیان هێنا. ئامانجێکی دیکە ئەوە بوو کە پرسی فەڵەستین لە بەرژەوەندی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی یەکلایی بکەنەوە و شتێک بە ناوی فەڵەستین نەمێنێتەوە، ئەو پیلانەی دوو دەوڵەتیش کە پێشتر باسیان دەکرد لەوەش پاشگەز بوونەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بەوەش دا: جوگرافیای سیاسی ناوچەکە بەرەو گۆڕانکاری دەڕوات بەڵام نەک لە بەرژەوەندی ئەمریکا، بەڵکوو لە بەرژەوەندی بەرەی خۆڕاگری.