هەنگوینی کوردستان دەچێتە بازاڕەکانی جیهان وەک بڕاندێکی کوردی
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڵاوی کردەوە: بەخۆشحاڵیەوە ئەمڕۆ دوو تۆن هەنگوینی خۆماڵی هەنگەوانانی،کوردستان بەکواڵێتی بەرز و پێشکەوتوو گەیشتە وولاتی قەتەر، لەچوارچێوەی هەولەکان لە پڕۆژەی بەبازاڕکردن و بەپیشەسازی کردن و هەناردەکردنی بەرووبوومەکشتوکاڵیەکان.
ئاماژە بەوەش دراوە؛ دوای چەندین کۆبونەوە وکۆکردنەوەی داتاو دیاریکردنی باشترین هەنگوین لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی کارئاسانی و پێدانی،مۆڵەت ،بەهەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و پاڵپشتی و هەماهەنگی ڕاستەوخۆی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.
کە لەم هەولەدا زیاتر لە ( 200) هەنگەوان بەشداریانکردووە .
بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند ،بەردەوامدەبین لە هەناردەکردن و هەمەچەشنکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییە خۆماڵیەکان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری جوتیاران و خاوەنکاران ، هاوتەریبی هەنگاوەکانمان لەپێناو بەدیهێنانی خۆبژێوی و بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراکی هەرێمی کوردستان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: