روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی داراییەوە دەربارەی مووچە

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە دارایی کوردستان


Nov 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، هیچ بڕیار و رێنماییەکی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرجکردن یان خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەچووە.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، لەچەند پەیج و دەزگایەکی راگەیاندن بەیاننامەیەک بەناوی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بەخەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلولی وانەبێژان بڵاوکراوەتەوە و لەچەند بەشێکی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دارایی بەهۆکاری خەرج نەکردنی شایستەکانیان تۆمەتبار دەکەن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ سەرجەم وانەبێژان و ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە کە هیچ بڕیار و رێنماییەکی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرجکردن یان خەرجنەکردنی مووچە و شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەچووە.

کامەران کەریم