داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سلێمانی داهات ملیارد


Dec 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 25-11-2023 تا 1-12-2023، بڕی 26 ملیار و 776 ملیۆن و 36 هەزار و 714 دینار بووە، بە جۆرێك كە نزیكەی 25 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە 700 ملیۆن دینار بە شێوەی چەكە.

ماڵپەری شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بە شێوەیەك، بڕی 26 ملیار و 776 ملیۆن و 36 هەزار و 714 دینار بووە كە 25 ملیار و 686 ملیۆن و 786 هەزار و 40 دیناری واتە 96% نەختینەیە و هەروەها 776 ملیۆن و 225 هەزار و 924 دینار، واتە 3 % بە شێوەی چەكە و مقاسە 1%.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەری شەفافییەتەوە بزانیت.

کامەران کەریم