داعش چۆتە ناوگوندی گۆپتەپە

(0) / / کردستان / زایەڵە داعش گۆپتەپە تیرۆر


Dec 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری داعش چوونەتە نێو گوندی گۆپتەپە لە سنووری ناحیەی قەراجی سەر بە مەخموور  و تاوەکو ئيستا لە نێو گوندەکەن.

بەپێی زانیارییەکان دوای چوونە نێو گوندەکە، ئەو چەکدارانە تەقەیان لە سوپای عێراق کردووە و چەند سەربازیێک عێراقی بریندارن.

ئێستا سوپای عێراق گەمارۆی گوندەکەی داوە و هەوڵ دەدەن رووبەڕوویان ببنەوە لە کاتێکدا دانیشتووانی گوندەکە کوردن و لە نێو گوندەکە گیریان خواردووە.

کامەران کەریم