لە مانگی ئازارەوە ئێران بە بەهای زیاتر لە 650 ملیۆن دۆلار كاڵا و شمەكی رەوانەی هەرێمی كوردستان و عێراق كردووە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری ئێران هەناردە کوردستان


Dec 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە مانگی ئازارەوە ئێران بە بەهای زیاتر لە 650 ملیۆن دۆلار كاڵا و شمەكی رەوانەی هەرێمی كوردستان و عێراق كردووە

عەلی ئەسغەر عەباس، سەرپەرشتیاری فەرمانگەی گومرگی پارێزگای كرماشان رایگەیاند: لە هەشت مانگی یەكەمی ئەمساڵی ئێراندا (لە 21ی ئازاری رابردووەوە دەستپێدەكات) ملیۆنێك و 882 هەزار و 766 تۆن كاڵا و شمەك لە دەروازەی سنووریی پەروێزخانەوە رەوانە كراوە.

بەپێی وتەی عەلی ئەسغەر بەهای ئەو شمەكە هەناردەكراوانەی وڵاتەكەی دەگاتە 659 ملیۆن و 887 هەزار و 472 دۆلار.

ئەوەشی روونكردەوە، هەناردە لە دەروازەكەوە بە بڕی 20% لەڕووی بەها و 34% لەڕووی كێشەوە زیادیكردووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردووی ئێرانی.

زۆرینەی ئەو شمەكانەی وڵاتەكە هەناردەی كردوون بریتین لە، (چیمەنتۆ، پلێتی ئاسن، ئاسنی گالڤانایز، پۆڵا، سیرامیك، بەرهەمە پلاستیكییەكان، كێك و پسكیت).

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فارس بەرپرسە ئێرانییەكە ئەوەشی روونكردەوە، لە دەروازەی شوشمێ-شەوە بڕی 196 هەزار و 731 تۆن هەناردە كراوە كە بەهاكەی دەگاتە 26 ملیۆن و 836 هەزار و 323 دۆلار، ئەوەش لە هەمان ماوەدا.

کامەران کەریم