1 / 13
2 / 13
3 / 13
4 / 13
5 / 13
6 / 13
7 / 13
8 / 13
9 / 13
10 / 13
11 / 13
12 / 13
13 / 13

(0) / / عكس / زایەڵە هەرێم خانەقین ئەڵوەن


Dec 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارە و لێپرسراوی باڵای لایەنە سیاسیەکان و بەرپرسانی حکومی و هونەرمەندان و هونەردۆستان، کارەکانی یەکەمین دیداری ئەڵوەند بۆ هونەر و شارستانیەت، کەلەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری خانەقین سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری گەرمیان، بەهاوکاری ناوەندی کلتوری خانەقین، ئەنجامدەدرێت دەستی بەکارەکانی کرد.

دیدارەکە، ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و خۆی دەبینێتەوە لە پێشانگای شێوەکاری و نمایشکردنی دۆکیۆمێنتاری و خوێندنەوەی شیعر و کۆنسێرتی گۆرانی و نمایشکردنی تابلۆی هەڵپەڕکێ و نمایشی کاری دەستی و چەندین چالاکی تر.

کامەران کەریم