زایەڵە - پێگه‌ی (بغداد الیوم)ی نزیک لەدەسەڵاتدارانی عێراق بڵاویکردەوە، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراقی 700 ملیار دیناری دیکە به سێ گوژمه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
ئاماژەی بەوەشکردووە لە رۆژى دوو شەممەی ئەم هەفتەوە دەست بە ناردنى بۆ هەرێم دەکرێت.
هاوکات ئەوەشخراوەتە ڕوو پارەکە به چه‌ند گوژمه‌یه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ڕه‌وانه ده‌كرێت.
پێشتر بەرپرسانی هەرێم رایانگەیاندبوو بە گەیشتنی پارەکەی بەغدا دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران راستەوخۆ دەست پێدەکات بەو پێیەش چاوەڕێ دەکرێت ڕۆژانی سێ شەممە و چوارشەممە مووچە دابەش بکرێت.
کامەران کەریم