بڕیارێك بۆ تاكسییەكان جێبەجێدەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی هەرێم کوردستان تەکسی


Dec 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەپێی بڕیارێك شۆفێرانی تاكسیی هێڵەكانی دەرەوەی شار دەبێت سەرنشین لە تێرمیناڵەوە بۆ تێرمیناڵ بگوازنەوە نابێت لەناو شاردا كاربكەن و تاكسییەكانی ناوشاریش بۆیان نییە بچنە دەرەوەی شار.

ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایگەیاند: بەپێی بڕیارێك شۆفێرانی تاكسیی هێڵەكانی دەرەوەی شار دەبێت سەرنشین لە تێرمیناڵەوە بۆ تێرمیناڵ بگوازنەوە و تاكسییەكانی ناوشاریش بۆیان نییە بچنە دەرەوەی شار و لە تیرمیناڵەكانیش تاكسی و پاسی دیكە دەتوانێت سەرنشین بگوازنەوە بۆ ناوشار.

راشیگەیاند:  چاوەڕواندەكرێت لەم مانگەوە بڕیارەكە جێبەجێبكرێت و هەر شۆفێرێكی تاكسیش پابەندی ئەو بڕیارانە نەبێت كە دەركراوە سزادەدرێت.

کامەران کەریم