زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: چارەنووسی ئەو سێ مووچە نەدراوەی ئەمساڵ حكومەتی هەرێم بەرپرسە و مووچەخۆرانی هەرێم دەوامیان بۆ حكومەتی هەرێم كردووە و هەرچەندە حكومەتی عێراقیش شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان وەك خۆی نەناردووە.
دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ناردنی 700 ملیار دینارەكە رەوانەدەكرێت و پێویستی بە چەند رێكارێكی كارگێری و پارەی نەختینەی بانكەكانەوە هەیە و بۆ مووچە نەدراوەكانی ئەمساڵ حكومەتی هەرێم بەرپرسە و مووچەخۆرانی هەرێم دەوامیان بۆ حكومەتی هەرێم كردووە و هەرچەندە حكومەتی عێراق شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان وەك خۆی نانێرێت.
وتیشی: بۆ هەمواركردنەوەی یاسای بودجە پێویستە كۆدەنگبین و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ململانێی سیاسی جیابكرێـتەوە و مانگانە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەكانیان وەربگرن.
کامەران کەریم