گەشتی پاییزەی گرووپی شاخەوانی ئارارات بۆ بەهەشتی زۆرەگڤان ئەنجامدرا

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی ئارارات کوردستان وەرزش


Dec 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی ئارارات بە بەشداری ٥٦ کەس لە ئەندامی گرووپەکە گەشتێکی ئەنجامدا بۆ سروشتە جوانەکەی زۆرەگڤان.

بەشی ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی ئارارات ئاماژەی پێدا: شایەنی باسە لە نێوان گەشتەکە بەدیداری زۆرێک لە هاوڕێ و دۆستانمان شادبوین لەگرووپە شاخەوانیەکان و
وەکوو کاری هەمیشەییمان سەرەڕای پاراستن و پاک ڕاگرتنی ژینگەی ناوچەکە بەپێی توانا هەڵساین بە کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لەسەر شاخ و سرووشتی جوانی ئەو ناوچەیانە.
هەروەهابەشی ڕاگەیاندن سۆپاس و دەستخۆشی خۆی ئاراستەی  سەرپەرشتیارانی گەشت، مثنی محمود و سرود دلشاد کردووە.