فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان هاوخەمی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی پێنج شاخەوانی ئێرانی ڕادەگەینێت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان هاوخەمی شاخەوانی ئەڵوەن


Dec 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ فیدراسۆنی شاخەوانی کوردستان پرسە وسەرخۆشی خۆی لە بنەماڵەی ئەو چەن شاخەوانە ئازیزە ڕاگەیاند و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.

فیدراسێۆنی شاخەوانی کوردستان وێڕای ھاوخەمی بۆ گیان لەدەستدانی ئەم ئازیزانە و پرسە و سەرخۆشی لە بناماڵەی خەمباریان، ھاوکات داواش لەسەرجەم گرووپەکانی شاخەوانیی لە کوردستان دەکات بەپێی  لەبەرچاوگرتنی بنەماکانی خۆپارێزیی و سەلامەتی زانستی شاخەوانیی، لەم وەرزەدا گەشتەکانیان ئەنجام بدەن و خۆیان لە کاری ھەڕەمەکییانە و نازانستی دنیای شاخەوانیی بەدوور بگرن، و پێش چوونە شاخ ھۆشداری و ئاگاداری  فەرمانگەکانی کەش وھەوا لەبەرچاو بگرن.
 ئەگەرچی ڕەوشی کەش وھەوای ناوچە شاخاوییەکان لەدەرەوەی پێشبینییەکانن!.
ھەواڵ: تایبەت بە بەشی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان.

فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان
بەشی ڕاگەیاندن