ئەلهیلال بوو بە "پشیلەی ڕەشی" ڕۆناڵدۆ

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەلهیلال کوردستان وەرزش


Dec 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خاوەنی 5 تۆپی ئاڵتوونی باشترین یاریزانی جیهان، بەرانبەر بە ئەلهیلال چۆکی دادا.

"ئەلهیلال پشیلەی ڕەشی ڕۆناڵدۆ" بوو بە سەردێری ماڵپەڕی سپۆرتی عەرەبستان. ئەو میدیا ئاماژەی داوەتە سەر ئامارەکانی خراپی ئەو ئەستێرە پورتێگالیە بەرانبەر بە ئەلهیلال لە یارییە فەرمییەکاندا.

تیپی نەسر شەوی ڕابردوو لە شاری ڕیاز بەرانبەر بە ئەلهیلال بە ئاکامی 3 بەر 0 تووشی شکستێکی زۆر قورس بوو و ڕۆناڵدۆ کەوتە بەر شەپۆڵی ڕەخنە و ناڕەزایەتی.

خاوەنی 5 تۆپی ئاڵتوونی باشترین یاریزانی جیهان، لەو یارییە گەورەی عەرەبستانەدا هیچ قسەیەکی نەبوو بۆ گوتن و ئیزنیان داوە بە ئەلهیلال ڕەکابەری مێژوویی نەسر، کە بە ئاسانی سەرکەفتنێکی گەورەی دەستبکەوێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی عەرەبستان ڕۆناڵدۆ لە یارییە فەرمییەکاندا تا ئێستا 2جار بەرانبەر بە ئەلهیلال یاری کردووە کە لە هەر دووکیاندا تووشی شکست بووە، نە گوڵی و نەپاسی گۆڵیشی تۆمار نەکردووە. بەجۆرێک وەکوو ناکارامەترین یاریزان بەرانبەر بە ئەلهیلال دەرکەوتووە. 

کەژاڵ حەمیدی