عەرەبستان میوانداری قۆناخەکانی وەلاوەنانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیای لە ئەستۆدایە

(0) / / ورزش / زایەڵە عەرەبستان ئەلهیلال ئاسیا تۆپی پێ


Dec 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا ڕایگەیاند عەرەبستان میوانداری قۆناخەکانی وەلاوەنرانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیای 2024 و 2025ی لە ئەستۆدایە.

کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا دوێنی هەینی ڕایگەیاند، عەرەبستانی وەکوو میواندار بو قۆناخەکانی وەلاوەنانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیای 2024 و 2025 هەڵبڕاردووە.

بڕیارە وایە لێگی پاڵەوانانی ئاسیا 2024 و 2025 بە ئامادەبوونی 24 تیپ بەڕێوە بچێت.

12 تیپ لە ڕۆژهەڵات و 12 لە ڕۆژئاواوە بە شێوازی جیاوازە پێکەوە کێبەرکێ ئەدەن.

لە ئاکامدا 8 تیپ لە ڕۆژهەڵات و 8 تیپ لە ڕۆژئاواوە بۆ قۆناخی دیکە سەردەکەون. لە قۆناخی یەک چوڵرمی دوایندا تا بەشی کۆتایی و فیناڵی پێشبڕکێیەکان واتا تا دووساڵی داهاتوو عەرەبستان میوانداری لیگی پاڵەوانانی ئاسیای لە ئەستۆدایە.

کەژاڵ حەمیدی