پارتیکواندۆکارانی ئێرانی لە مەنچێستێردا جوان درەوشانەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە هەینی وەرزش ئێران پارتیکواندۆ


Dec 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی پارتیکواندۆی ئێران بە، بەدەستهێنانی 4 نیشانی ئاڵتوون و 4 بەشی ئامادەبوون لە یارییەکانی پارئۆڵۆمپیکی پاریسدا، کۆتاییان هێنایە کاری خۆیان لە قۆناخی نیوەدوایینی پاراگرەندپێری مەنچێستێر.

ئەم خولە لەو پێشبڕکێیانە ڕۆژی هەینی 10ی مانگی سەرماوەز بە ئامادەبوونی 71 تیکواندۆکار لە 22 وڵاتی جیهان و بە میوانداری بەریتانیا و لە هۆڵی "آرنا"ی شاری مەنچێستێر بەڕێوەچوو و لە ئاکامدا تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران بە 5 نوێنەرەوە توانی 4 نیشانی ئاڵتوون و 4 بەش بۆ بەشداری پارئۆڵۆمپیک بەدەستبهێنێت.

وەرزشوانانی ئێرانی لە دۆخێکدا لەشاری مەنچێستێر درەوشانەوە و ئیزنی بەشداری پارئۆڵۆمپیکیان بەدەستهێنا کە بەریتانیایەکان پێشتر بەراینامەیان نەدابووە وەرزشوانە ئێرانیەکان و تەنیا وەرزشوانانی پارای توانیان بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە بکەن.

کەژاڵ حەمیدی