هالند لە لیگی پاڵەوانێتی ئەورووپا ڕیکوردێکی سەیر و سەمەر تۆمار دەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە هالند ئەرووپا


Dec 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئێرلینگ هەلند بە هۆی گوڵ تۆمارکردن بەرانبەر بە تیپی لایپزیگ، ڕیکوردێکی سەیر و سەمەری تۆمار کردووە.

لە چوارچێوەی پێنجمین حەوتەی لیگی پاڵەوانێتی ئەورووپا، تیپی سیتی بوو بە میوانداری لایپزیگ و لەو دیدارەدا 3 بەر 2 بوو بە براوەی یارییەکە.

یەکەم گۆڵی ئەو یارییە لە لایەن هالندەوە تۆمارکرا و ئەو یاریزانە نێرڤێژیە گەیشتە ڕیکوردێکی سەیر و سەمەر، هالند زۆر خێراتر لە هەر یاریزانێک لە مێژووی لیگی قاڕەمانێتی ئەورووپا توانیویەتی ڕیکوردی مێژوویی فان نیستلروی ئەستێرەی هۆلەندی تێک بشکێنێت و تەنیا بە 35 یارییەوە ئەو ئامارە بەدەست بهێنێت.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە فان نیستلروی بە 45جار یاریکردنەوە توانیبووی ئەو ڕیکوردە تۆمار بکات.

هالند تەنیا 23 ساڵ تەمەنیەتی مەودای لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یەکەم گوڵلێدەری لیگی پاڵەوانانی لیگی ئەورووپا تەنیا 100 گوڵە.

کەژاڵ حەمیدی