خاتوو ئەشرەف وەکوو ناوبژیوان بۆ پێشبڕکێیەکانی ئۆڵۆمپیک دەستنیشان کرا

(0) / / زنان / زایەڵە ئەشرەف وەرزش ئۆلۆمپیک ژنان خانمان


Dec 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بەپێی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی جیهانی، خاتوو کەتایوونی ئەشرەف وەکوو ناوبژیوان بۆ ئۆڵۆمپیکی پاریس دەستنیشان کرا.

بەپێی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی جیهانی کانوئینگ ناوبژیوانانی هەڵبژاردە بۆ وەرزشی بەلەمسواری ئۆڵۆمپیکی پاریس ناسێندران کە نێوی خاتوو کەتایوونی ئەشرەف تێدا بوونی هەیە.

فیدراسیۆنی جیهانی کانوئینگ لە ماوەی یەک ساڵ پێش دەسپێکی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریس ناوبژیوانانی هەموو جۆرە لقە وەرزشییەکان دەناسێنێت.

کەتایوونی ئەشرەف ناوبژیوانی نێودەوڵەتی وڵاتی ئێران پێشتریش لە پێشبڕکێیە جوراوجۆرەکاندا لەوانە، قارەمانی جیهانی، کاپە جیهانییەکان و قارەمانی ئاسیا، ناوبژیوانی کردووە، ئەمجارەش وەکوو یەکەم خانمی ناوبژیوانی ئێرانی لە پێشبڕکێیەکانی بەلەمسواری ئۆڵۆمپیدا بەژداری دەکات.

شایانی ئاماژەپێدانە کە خاتوو ئەشرەف ساڵی 2022 خەڵاتی نێودەوڵەتی وەرزشی جوانمێرانەی وەرگرتووە.

کەژاڵ حەمیدی