خاتوونێکی ئێرانی بۆ یەکەمجار وەکوو چاودێری فەنی بۆ پێشبڕکێیەکانی جیهانی دەستنیشان کرا

(0) / / زنان / زایەڵە ژنان خانمان وەرزش ئیران


Dec 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خاتوونێکی ئێرانی بۆ یەکەمجار لە مێژووی وەرزشی تۆپی دەستی ئێران و قۆڕنەی ئاسیا وەکوو چاودێڕی فەنی بۆ پێشبڕکێیەکانی تۆپی دەستی قارەمانی خانمانی جیهان هەڵبژێردرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی تۆپی دەست، بیست و شەشمین خولی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی تۆپی دەستی خانمانی جیهان ئەمڕۆ بە میوانداری سێ وڵاتی دانیمارک، نێرڤێژ و سوئید دەستپێدەکات و خاتوو میترا نووری وەکوو چاودێڕی فەنی لە قۆڕنەی ئاسیاوە کاری چاودێڕی ئەو پێشبڕکێیانەی لە ئەستۆدایە.

شایانی ئاماژەپێدانە کە بیست و شەشمین خولی پێشبڕکێیەکانی تۆپی دەستی قارەمانی خانمانی جیهان ڕێکەوتی 29ی نوامبێر تا 18 دیسەمبێری 2023 (9 تا 26ی سەرماوەز) لە سێ وڵاتدا بەڕێوە دەچێت.

کەژاڵ حەمیدی